وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت گروپە کوردەکانی ئێران پەلکێشی جەنگ بکات و نابێت کوردەکان بکەونە ناو هەڵەیەکی لهوشێوهیه.
هاکان فیدان گوتیشی، هەڵەیەکی ستراتیژییە کورد بکەوێتە ناو جەنگی ئێران-ئەمریکاوە و بێگومان دەرئەنجامی قورسی بەدواوە دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، قسەی کردووه، ئەو پێی ڕاگەیاندووه وەک ئەمریکا نییەتی ئەوەیان نییە گروپە کوردەکان بەشداری جەنگیی ئێران بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئێران بە هەڵە موشەکی ڕەوانەی خاکی تورکیا کردبێت ئهوه بابەتێکی جیایە، بهڵام ئەگەر بە مهبهست وایکردبێت پێویستە بزانێت تورکیا بەرانبەر هەر هێرشێکی هەنوکەیی بۆ سەر خاکەکەی خۆی دەپارێزێت و ناهێڵێت هیچ لایەنێک هێرشی بکاتەسەر.