ڕاستەوخۆ

کەنەکە: ئێزدییەکانى عەفرین و سەرێکانیی لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدان

reset font size increase font size

کەنەکە ڕایگەیاند، جەژنی چوارشەمەی سووری کۆمەڵگەی ئێزدی مانایەکی ئایینی و مێژوویی هەیە، ئایینی ئێزدی یەکێکە لە ئایینە کۆنەکانی کوردستان، چوارشەمەی سوور گرنگییەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی و مێژووییشی هەیە.

کۆنسەی بەرێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، هێشتا دۆخی شنگال بە تەواوی ڕوون نەبووەتەوە و هەڕەشەی فەرمانی نوێ بە تەواوی لە بەرنامەی کاردا دەرنەخراوە، هەرچەندە ئێستا گەلەکەمان دەستی کردووە بە گەڕانەوە بۆ عەفرین و سەرێکانیی، بەڵام باوەڕدارانی ئێزدی لە هەردوو ئەو ناوچانە لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدان.

دەشڵێن، شنگال هەرێمێکە بە هۆی پێکهاتەکەیەوە تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، زۆرینەی دانیشتووانی کوردی ئێزدین و شنگال بەشێکە لە خاکی کوردستان، بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە چەندین سەدە بووەتە ئامانج.

 باسلەوەشکراوە، لە ئێستادا هەندێک هێز بە حکومەتی بەغداشەوە جار جار لە شنگال ئیستفزازی دەکەن، ئامانج لەم ئیستفزازیانە لە ناوبردنی ئیدارەی خۆسەری شنگال و جێهێشتنی خەڵکی شنگال بێ ئیدارە و پاراستنە.

 ئەوەشخراوەتەڕوو، دەبێت ئیرادەی خەڵکی شنگال وەک بنەما وەربگیرێت، بۆ پاراستنی پێکهاتەی ئێزدی، پێویستە هەموو هێزەکان و هەموو گەلەکەمان وریا بن و شانبەشانی گەلی ئێزیدی بوەستنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.