ڕاستەوخۆ

وەزیری کشتوکاڵی عێراق: لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانداین

reset font size increase font size

وەزیری کشتوکاڵ عێراق لە پەراوێزی حەڤدەیەمین پێشانگای هەفتەی کشتوکاڵی لە بەغداد، لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جەختی لە چارەسەرکردن و پشتیوانیکردنیان کردەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ، عەبدولڕەحیم شەمەری، وەزیری کشتوکاڵ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جوتیارانی هەرێم جەختی لە پشتیوانیکردنی جوتیاران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، لە نێویاندا جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم کارە کشتوکاڵییەکانیان.

هاوکات، جوتیارانی هەرێم داوای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و دروستکردنی هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەت کردووە سەبارەت بە ڕۆژ ژمێری کشتوکاڵی، وەزیری کشتوکاڵ بەڵێنی پاراستنی جوتیاران و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان کردووە بەگوێرەی ڕۆژ ژمێری کشتوکاڵی. 

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.