ڕاستەوخۆ

درۆنێک لە سلێمانی کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە منداڵێک بریندار بوو

reset font size increase font size

 بەیانی ئەمڕۆ، درۆنێک لە گەڕەکی قالاوەی شاری سلێمانی کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە منداڵێک بریندار بووە و زیانی مادیش بە چەند ماڵێک گەیشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 7:40 بەیانى ئەمڕۆ، درۆنێک لە ئاسمانى شارى سلێمانی سوڕاتەوە و دواتر کەوتووه‌ته‌ خوارەوە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی قالاوەی شاری سلێمانی بووە و بەهۆیەوە منداڵێک بریندار بووە.

شەوی ڕابردووش لەڕێگەی سێ درۆنەوە هێرش کرایە سەر فەرماندەیی هێزەکانی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە لە سلێمانی و هێرشەکان پووچەڵ کرانەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.