حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له پابه‌ندبوون به په‌یوه‌ندی باشی دراوسێیه‌تی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا و دەڵێت، تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بۆ هێرشكردنه سه‌رمان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ند‌ییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نیگه‌رانیی پیشانداوە له‌و تۆمه‌تانه‌ی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، گوایه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری وڵاتان مه‌شقیان پێكراوه دژی ئێران.
فه‌رمانگه‌کە ئه‌و تۆ‌مه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره بابه‌تانە بێ بنه‌مایه و دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌و لێدوان و ڕه‌فتارانه نا سه‌قامگیریی زیاتر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئەوەش هاتووە، حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگه نادات خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.
هەروەها داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات به‌رپرسیارێتیی ده‌ستوریی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت و سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزێ و ڕێگریی بكات له‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌كات هه‌وڵه‌كان چڕبكه‌نه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.