ڕاستەوخۆ

ئه‌مڕۆ شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجالان دەکات

reset font size increase font size

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندی ئیمراڵی سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن و تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

شاندەکە لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ پارێزەری نووسینگەی یاساییی سەدە پێکدێن، ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە.

شاندەکە کۆتاجار17 کانونی دووەمی ئه‌مساڵ سەردانی ئیمراڵی کردبوو و سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکە هیچ زانیارییەکیان ئاشکرا نەکردبوو.

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی ئیمراڵی دوای ئه‌وه‌ دێت، رۆژی 12ی ئەم مانگە سەردانی ئەردۆغانی کرد، سەرۆکی پەرلەمانی توركیاش وتی، کاروبارەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی و برایەتی کۆتایی پێدێت و بە ئەگەری زۆر لە مانگی ڕەمەزاندا ڕەشنووسی کۆتایی کۆمیسیۆن دەردەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.