ڕاستەوخۆ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: تائێستا دۆخی ئەمنی شنگال گونجاونییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان

reset font size increase font size

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند کە تائێستا دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی شنگال گونجاو نییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

 ئاماژەی بەوە دا کە زیاتر لە ١١٠ هەزار ئێزدی هێشتا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا ئاوارەن.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (نووچە تیڤی)، ناوبراو داوای لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بگەیەننە شنگال.

 ڕەخنەشی لەوە گرت کە هێزە کوردستانییەکان هێشتا پڕۆژەیەکی هاوبەش و یەکگرتوویان بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەییی کێشەکانی شنگال نییە، لە کاتێکدا چارەنووسی دەیان ژن و کچی ئێزدیی ڕفێنراویش هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.