ڕاستەوخۆ

عەلی باپیر سەردانی مەسعود بارزانی کرد

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٦، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی، لە پیرمام سەردانی مەسعود بارزانی کرد و لەلایەن هۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

لەم دیدارەدا کە عەبدولستار مەجید، یاسین حەسەن، ئەنوەر سەنگاوی و فەخرەدین قادر تێیدا ئامادە بوون، هەردوولا چەندین پرسی هەستیاری پەیوەست بە دۆخی ژیان و بژێویی خەڵکیان تاوتوێ کرد.

 بەگوێرەیراگەیەندراوی عەلی باپیر، قەیرانەکانی مووچە، بەرزیی نرخی سووتەمەنی، قەیرانی ئابووری و دۆخی بازاڕ وەک تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە خرانە ڕوو و جەخت لەسەر دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکانی هاووڵاتییان کرایەوە.

هاوکات لایەنەکان پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە ئاڵۆزییە ناوچەیییەکانیان وەک بەرپرسیارییەتییەکی گشتی و کاری لەپێشینە باسی لێوە کرد و، بۆ ئەم مەبەستەش جەخت لەسەر گرنگیی تەبایی، سازانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و پێویستیی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنە و لوتکەی حیزبەکان کرا.

 لە کۆتاییشدا هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی دادگەری و پارتی دیموکراتی کوردستان دووبارە کردەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.