ڕاستەوخۆ

عەلوەی تەق تەق داخرا و جووتیاران ڕێگای کەرکوک - کۆیە - ڕانیەیان داخست

reset font size increase font size

جووتیاران و کاسبکارانی ناوچەکە لە سنووری ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوک ڕێگای سەرەکیی نێوان (کەرکووک - تەق تەق - کۆیە - ڕانیە)یان گرتووە و ڕێگە بە هاتووچۆی چوون و هاتنی هیچ هاوڵاتییەک و گەشتیارێک نادەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، هۆکاری ناڕەزایەتیی جووتیاران و داخستنی عەلوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بازگەکانی حکومەتی عێراق ئاستەنگ بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان دروست دەکەن و ڕێگەیان پێنادەن بەرهەمەکانیان ببەنە دەرەوەی ناوچەکە.

جووتیاران باس لەوە دەکەن کە ساڵی ڕابردوو بازگەکانی عێراق تەنیا وەسڵی عەلوەیان لێ دەویستن بۆ تێپەڕبوون، سەرەتای ئەمساڵیش داوای نووسراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سنوورەکەیان دەکرد، بەڵام چەند ڕۆژێکە بە تەواوی قەدەغەکراوە و ڕێگەیان پێنادرێت، ئەوەش زیانێکی زۆری دارایی بە کاسبکاران و کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە گەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.