ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: 2026 دەبێتە ساڵی چارەسەری سیاسی و ئاشتی بۆ کورد

reset font size increase font size

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە یاسا و لە دەستووردا بچەسپێندرێن، ئاماژە بەوەشدەکات: 2026 دەبێتە ساڵی چارەسەری سیاسی و ئاشتی بۆ هەموو گەلی کورد.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پەیامێکى بۆ نەورۆزى ئامەد نارد و دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە یاسا و لە دەستووردا بچەسپێندرێن، هەروەها کلیلی ئارامیی هەموو پارچەکانی کوردستان لە باکوور و تورکیایە.

دەشڵێت: شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان بە پشتیوانی هەموو گەلی کورد گەیشتووەتە ئەم قۆناغە و ئێمە ئێستا لە قۆناخی بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەداین.

 ئیلهام ئەحمەد گوتیشى: کاتێک لە باکووری کوردستان و لە تورکیا پڕۆسەی چارەسەری سیاسی پێشبکەوێ، ئەوا مافی کورد لە پارچەکانی دیکەش گەرەنتی دەبێت، چونکە هێزی کورد لێرە هێزێکی یەکلاییکەرەوەیە.

 لە کۆتایدا داوای کرد: کە دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان بپارێزرێن و پشتگیری لە خەباتی رەوای گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێ، چونکە ئێمە یەک دڵ و یەک نەتەوەین.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.