سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە بەغدا و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ عەلی فالح زەدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پایتەختی عێراق.
بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، پرسی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی سەرەکیی تاوتوێکردنی نێوان هەردوولا دەبێت.