ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژی جیهانیی میندا بوونی مەترسییەکان و زیانەکانی بڵاودەکرێتەوە  

reset font size increase font size

بە دروشمی ''دروستکردنی داهاتوویەکی سەلامەت لێرەوە دەست پێدەکات'' باس لە بوونی مەترسییەکانی مین لە ڕۆژی جیهانیی هۆشیاری میندا دەکرێت. 

رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە رۆژی جیهانی هۆشیاری میندا رایگەیاند، مین تەنها مەترسی بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵکو کارەساتێکی ژینگەیی بەردەوامە کە خاک، ئاو و سروشتی نیشتمانی شێواندوە.    

دەربارەی بەردەوامی مەترسییەکانی مین دەڵێن، لە کوردستان زیاتر لە پێنج ملیۆن مین هەن کە 260هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە هێشتا پاک نەکراوەتەوە.

لەسەر زیانە مرۆیی و ژینگەییەکان لە کوردستان تا 2023، ڕێکخراوەکە گوتی، زیاتر لە سیانزە هەزار و 500 کوژراو و کەمئەندامبوون هەن، و 20 هەزار سەر ئاژەڵ لەناوچوون، هەروەها، تیمەکان لەکاتی پاککردنەوەی خاکدا 39 کارمەند گیانیانلەدەستدوە و 106ـى دیکەش کەمئەندام بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.