بە بۆنەی ڕاسپاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفونیی لەگەڵ عەلی زەیدی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، وەک سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کردووە و گوتوویەتی، ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆسەی سیاسی عێراق بۆسەر ڕێگەی دروست.
لە پەیوەندییەکە، هیوای سەركەوتنی بۆ عەلی زەیدی، وەک سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق خواستووە.