ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە شوێنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ڕادەگەیەنێت

reset font size increase font size

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شوێن و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ڕێگەی لینکێکی تایبەتەوە ئاشکرا کرد و داواشی لە قوتابیان کرد بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانیان پێش وادەی دیاریکراو سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایاری 2026، پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەتوانن لە ڕێگەی لینکێکەوە بەپێی پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنگەکانیان، شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن.

پەیمان خواجە ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە خوێندکاران ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکان بکەن. هەروەها لە کاتی بوونی هەر هەڵەیەک لە ناو یان زانیارییە کەسییەکاندا، پێویستە قوتابیان بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنوورەکەیان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و جێگیرکردنی زانیارییە ڕاستەکان لە سیستەمدا.

یەکەم تاقیکردنەوەی خولی یەکەم لە 14ـی 6ـی 2026، کاتژمێر 7:30ـی بەیانی دەست پێ دەکات.

بۆ دۆزینەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکەت کلیک بکە

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.