شارەوانی هەڵەبجە بڕیاریدا، بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کە لە ساڵى 2005 ـەوە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بەڵام تا ئێستا سودمەند نەبون.
ئەندازیار سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند: ڕاستەوخۆ دوای جەژنی ڕەمەزان پرۆسەکە دەست پێ دەکات و لیژنەکان ڕاسپێردراون کە ڕێکارەکان خێرا بکەن بۆ ئەوەی زەوییەکان بەسەر کەسانى شایستەدا دابەش بکرێن.
باسلەوەشکرد: دابەشکردنەکە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت و تێیدا 350 پارچە زەوی دابەشدەکرێت.