بەشێک لە پزیشکانی دانەمەزراو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و دەڵێن، زیاتر لە 10 مانگە بەسەر دەرچوونمان تێپەڕیووە، بەڵام دانەمەزراوین و هیچ وەڵامێکیشمان نەدراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـى ئایاری 2026، بەشێک لە پزیشکانی دانەمەزراو گردبوونەوە، و دواتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، لە 19 مانگی ڕابردوو ماوەی 10 ڕۆژ مۆڵەتمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دا. بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانمان بەڵام وادەکە تێپەڕیوە و تا ئیستا هیچ وەڵامێک نەدراوینەتەوە.
دەربارەی داواکارییەکانیان، لە کۆنفرانسەکدا ئاماژەیان بەوەکرد، هاوشێوەی ساڵی 2024 دەرچووان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دابمەزرێن تا ڕێکارێکی گونجاو و چارسەرەێکی هەمیشەی دەدۆزرێتەوە.
دەشڵێن، ڕاگەیاندنی کات و ڕێکاری وەرگرتن لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بەشێوەیەکی فەرمی و نوسراو لە زوترین کاتدا.
جەختییان لەوەشکردەوە، چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ دامەزراندن بدۆزرێتەوە و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانمان، ئەوا لە ئەنجامدانی گردبوونەوە بەردەوام دەبین.