بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی هاتووچۆ لە ناوچە گەشتیاریەکان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە ڕۆژانى هەینى.
باسلەوەشکراوە، هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەو ڕێگایانەی دەکەونە ناوچە گەشتیاریەکان قەدەغەیە .
دەشڵێن، هۆکارى ئەو هەنگاوەشمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ لە ڕێگاکانی ناوچە گەشتیاریەکان دروست نەبێت.