له دوای ڕاگیرانی هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی سنوریی سه‌یرانبه‌ن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی جه‌نگه‌وه، ئه‌مڕۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی سەیران بەن ڕایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە هاتوچۆکردنی گەشتیاریی و بازرگانیی له ده‌روازه‌كه ئاسایی بووەتەوە.
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ن باسی له‌وه‌ش كردووه، هاتوچۆی بازرگانیی و گەشتیاریی بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، ئێرانی و بیانی، لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردووەتەوە و دۆخەکە وەک پێشتری لێهاتووەتەوە.
سەبارەت بە کاتی کارکردن، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:30ـی بەیانی تاوەکو 1:30ـی نیوەڕۆ دەروازەکە کراوە دەبێت.
هه‌ر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەنها لە ڕۆژانی هەینی و ئەو ڕۆژانەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پشووی فەرمین، هاتوچۆ ڕادەگیرێت و لە ڕۆژانی دوای پشووەکەدا هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
گوتوشیه‌تی، شۆفێران و بازرگانان دەتوانن سەردانی دەروازەکە بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شتومەکەکانیان.