جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێشتر تۆماركردنی كۆمپانیا كاتێكی زۆری ده‌خایاند، به‌ڵام ئێستا به 24 كاتژمێر تۆمار دەکرێن.
قوباد تاڵه‌بانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، چاکسازی لە پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کە لە ساڵی 2023وە دەستمان پێ کردووە.
لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر تۆمارکردنی کۆمپانیایەک نزیکەی دوو مانگی دەخایاند و 31 هەنگاوی پێویست بوو، به‌ڵام ئێستا بە شێوەی ئۆنلاین و تەنها بە 24 کاتژمێر و بە نرخێکی زۆر کەم تۆمار دەکرێت.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی، له‌گه‌ڵ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ته‌كه و ئەندامان و بەرپرسانی سەرجەم لقەکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کۆبووه‌تەوە و سوپاسی كردوون، چونكه به گوێره‌ی پلانەکە، هەنگاوەکانی چاکسازییان بە باشی جێبەجێ کردووە.