ڕاستەوخۆ

قایمقامیەتی سلێمانی: مانگانە هەر خێزانێک دوو بتڵ گازی پێدەدرێت

reset font size increase font size

بەرپرسانی پەیوەندیدار لە سلێمانی دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان، پڕۆسەی دابەشکردنی گازی ماڵان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەردەوامە و هیچ گرفتێکی کەمیی گاز لە سنوورەکەدا نەماوە. مانگانە هەر خێزانێک دوو بتڵ گازی پێدەدرێت.

عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی گاز لە قایمقامییەتی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە ئێستادا قەیرانی گاز وەک پێشوو نەماوە و دۆخی گاز لە سلێمانی جێگیرە.

لە بارەی دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتیان بە گاز بەرپرسەکەی قایمقامییەت ئاماژەی بەوەکرد، مانگانە هەر خێزانێک لە سنوری سلێمانی دوو بتڵ گاز بە نرخی هەشت هەزار و 500 دینار بۆ هەر بوتڵێکی پێدەدرێت. گوتیشی، ڕۆژانە کارمەندی تایبەت لەگەڵ بریکارەکان دەنێرنە گەڕەکەکان بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە. 

ناوبراو گوتیشی، ناردنی کارمەند لەگەڵ بریکارەکان بۆ ئەوەیە سەرپەرشتیی پڕۆسەکە بکات و دڵنیابێتەوە لەوەی گاز بە شێوەیەکی یەکسان بە سەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت و ئەوە هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونەوەی قەیران.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل و بەهۆی ڕاگرتنی کار لە کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان، گرفت لە بەرهەمهێنانی گاز دروستبوو، هەروەها نرخی بازرگانیی هەر بتڵێکی گاز بۆ نزیک 45 هەزار دینار بەرزبوویەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.