مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یامێكدا، داوای كردووه، هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدرالی، كۆببنه‌وه و هه‌ڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان بده‌ن و هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن.
بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا گوتوشیه‌تی "لەم کاتەدا شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەدا هەیە، عێراقیش لە ژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆردایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەیسەندووە، بۆیە داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم ده‌كه‌م کۆببنەوە بۆ چارەسەری کێشەکان".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كردووه، ڕێگه له‌و خه‌ڵكه هه‌لپه‌رستانه بگرن كه بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە .
په‌یامه‌كه‌ی بارزانی لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە (15-3-2026) هه‌ردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كترییان تۆمه‌تبار كرد به هۆكاری چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كان.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق داوای كردووه له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی عێراق هه‌نارده بكرێت، هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، بابەتەکە لەلایەن به‌غداد شێوێندراوە و ده‌یه‌وێت ڕای گشتیی چه‌واشه بكات.