به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، له شاره‌كانی ئامه‌د و ئیسته‌نبوڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ و لانیكه‌م 13 هاوڵاتی كوردیان به تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز" ده‌ستگیر كرد.
له ئامه‌د پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ماڵێك و شه‌ش كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه یه‌كێكیان ژنێكی به‌ته‌مه‌نه.
هاوكات، هێزە ئەمنییەکانی ئیسته‌نبوڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ و حەوت کەسی دیکەیان بە هەمان تۆمەت دەستگیرکردووە.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه، به‌و هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆرتر له هاوڵاتیانی كورد ده‌ستگیر بكرێن.
ساڵانه له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز له باكوری كوردستان و توركیا، هاوڵاتیانی كورد به‌هۆی به‌شدارییكردنیان و به تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیر ده‌كرێن.