ئاژانسی هه‌واڵی میزۆپۆتامیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی "40 كاتژمێره" ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی وان، له سنوری نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستان، ماوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی توركیا ڕێگه ناده‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمه‌كه بهێننه‌وه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و هاوڵاتییه ناوی " فەهیم تۆسۆن"ه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئەلباکی سەر بە وانی باکوری کوردستانە و ڕۆژی 22ـی ئه‌م مانگه، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا كوژراوه.
ده‌شڵێت، ئاسه‌واری فیشه‌ك به سه‌ری كه‌سه كوژراوه‌كه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، هێزه‌كانی توركیا به تایبه‌ت كردویانه‌ته ئامانج.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کردووە، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ویستویانه بچنه شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام به بیانوی بوونی مین له ناوچه‌كه، هێزه‌كانی توركیا ڕێگه ناده‌ن ته‌رمه‌كه وه‌ربگیرێته‌وه.