سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگهیاند، بۆ كارهكانی پرۆسهی ئاشتی چاوهڕێی لایهنهكان دهكهن.
نومان کورتوڵموش سهرۆكی پهرلهمانی توركیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا تیشکی خستە سەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پڕۆسەی ئاشتی.
له بارهی پرۆسهی ئاشتییهوه کورتوڵموش جەختی لەوەکردووەتەوە، بەرپرسیارێتیی سەرەکیی داڕشتنی ڕێکخستنە یاساییەکان لە ئەستۆی فراکسیۆنی حزبە سیاسییەکاندایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمان وەک ناوەندی بڕیار، چاوەڕێی هەنگاوی لایەنەکانە بۆ هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی یاسایی کە لە خزمەتی پڕۆسەکەدا بێت.
له بارهی ههڵبژاردنی پێشوهختهشهوه، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وەڵامی داواکارییەکەی ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی جەهەپە دایەوە و گوتی، چۆنیەتیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا ڕوون کراوەتەوە، کاتێک ئەو مەرجانە هاتنه دی، هەڵبژاردن دەکرێت.
گوتیشی، ئەو شوێنەی بڕیار لەسەر پرۆسهكه دەدات، تەنیا کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیایە.