وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌وه، بڕیاریانداوه وباڵیۆزخانهكهیان له ته‌لئه‌بیب دابخه‌ن و ئه‌وه‌ی تارانیش ده‌كه‌نه‌وه.
خۆسێ مانوێل ئەلبارێس، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، له گوتارێكیدا كه له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، ئیسرائیلی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران تۆمەتبار کرد گوتی: "دوێنێ بینیمان چۆن ئیسرائیل گاڵتەجاڕیی بە ئاگربەستەکە کرد و لە پێشێلکردنێکی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، سەدان بۆمبی بەسەر لوبناندا باراند".
باسی له‌وه‌ش كرد، ڕێنمایی داوەته باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی لە تاران، بگەڕێتەوە باڵیۆزخانەکەمان بکاتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی لە هەموو لایەکەوە بەشداربین لە هەوڵەکانی ئاشتی، لەنێویاندا لە خودی پایتەختی ئێرانەوە.
هاوكات، میدیا جیهانییه‌كان ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا بڕیاریداوە باڵوێزخانەکەی لە تەلئەبیب دابخات.
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه، لەنێو وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا، ئیسپانیا دیارترین نه‌یاری کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە بەرامبەر لوبنان و ئێران و بە "سەرەڕۆیی نایاسایی" ناویان دەبات.