بڕیاره له 48 كاتژمێری داهاتوودا ده‌روازه‌ی عه‌بده‌لی كوه‌یتی هاوسنوریی له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی سه‌فوانی پارێزگای به‌سره بكرێته‌وه.
فه‌هد یوسف سعود سه‌باح جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، دوای داخستنی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه به‌هۆی هێرشی درۆنیی، بڕیاریانداوه له 48 كاتژمێری داهاتوودا ده‌روازه‌ی عه‌بده‌لی كوه‌یتی هاوسنور له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی سه‌فوانی عێراقی، به‌ڕووی هاتوچۆی بازرگانیی و گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به درۆنی خۆكوژیی هێرشكرایه سه‌ر ده‌روازه‌ی عه‌بده‌لی كوه‌یتی هاوسنور له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی سه‌فوانی پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراق و زیانی مادیی زۆری لێكهوتهوه، به‌و هۆیه‌وه حكومه‌تی كوه‌یت ده‌روازه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتیی داخست.