بڕیارە پایزی ئەمساڵ، قۆناغی دووەمی یەکێتیی جامی ئاسیا بۆ "تیر و کەوان" لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
سەعد مەشهەدانی، سەرۆکی یەکێتیی تیر و کەوانی عێراق، بە فەرمیی بانگهێشتی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییەکەی کردووە، بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی دووەمی یەکێتیی جامی ئاسیا بۆ "تیر و کەوان" لە شاری سلێمانی.
کێبڕکێکە لە نێوان 24 تاوەکو 29ـی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوەدەچێت، مەشهەدانی دووپاتیکردووەتەوە، سلێمانی وەک ناوەندێکی زیندووی ئابوریی و فیکری و ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەکارییەکی لۆجستی کردووە بۆ ئەوەی ببێتە وێستگەیەکی جیهانی بۆ وەرزشە ناوازەکان.
دەشڵێت، یەکێتیی ئاسیاش بە تەواوی متمانەی بە تواناکانی ئەم شارە هەیە، بۆیە میوانداریکردنی هەردوو خولی 2026 و 2027ـی بە شاری سلێمانی سپاردووە.