ڕاستەوخۆ

بەڕێوەبەریی خۆسەر لیستی نوێنەرانی بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی کاتیی ئامادە دەکات

reset font size increase font size

بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕۆژاڤای کوردستان، خەریکی ئامادەکردنی لیستی ئەو نوێنەرانەیە کە بڕیارە بەشداریی لە وەزارەتەکانی حکومەتی کاتیی سوریادا بکەن. 

ئامانج لە ئەم هەنگاوە، یەکخستنی دامەزراوەکانە لە سەر بنەمای لێهاتوویی و پسپۆڕیی.

ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە، ئامادەکارییە کارگێڕییەکان دەستی پێکردووە بۆ دیاریکردن و ئامادەکردنی لیستی ناوەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەڵبژاردنی ئەم کەسانەدا پشت بە چەند پێوەرێکی سەرەکی دەبەستێت، لەوانە؛ پسپۆڕی، لێهاتوویی و ئەزموون، ئەمەش لە پێناو بە هێزکردنی ڕۆڵی وەزارەتەکانە لە قۆناغی دیکەدا.

ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە، ڕێکخستنەوە و یەکخستنی کاری دامەزراوەکانە لە سەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵات و هەروەها هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی ئەزموون و پسپۆڕیی کادیرانی ناوچەکە بۆ ناو حکومەتی کاتیی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.