هێزی ژنانی ئەرمەنی ڕۆژاڤای کوردستان، شەهیدبوونی شەڕڤانێکی بەناوێ نەسرین شوکری بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراو لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی ڕاگەیاند.
هێزی ژنانی ئەرمەن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڕیمان تەلار بە ناسناوی نەسرین شوکری ئەندامی تابوری "نوباری ئۆزانیان" بووەو لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا بەهۆی ڕووداوێک شەهیدبووە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە کەسایەتی نەسرین شوکری کراوەو دەڵێت، هاوڕێمان هێمای قارەمانیەتی و بوێری بووە و بە لەخۆبووردەییەکی زۆرەوە بەردەوام بووە لە تێکۆشان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەهیدبوونی نەسرین شوکری کەلێنێکی گەورەی لە تێکۆشانی ژنان دروست کردووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک هێزی ژنانی ئەرمەنی بەڵێنی بەردەوامیی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی شەهید نەسرین شوکری دەدەین".