گوڵستان کڵچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند کە پێویستە تێکۆشانی گەل بۆ ئاشتی فراوانتر بکرێت و زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەی چارەسەری بەهێزتر بکرێت.
لە بەشداریکردنیدا لە فێستیڤاڵی کلتووری دێپ لە پارێزگای خاربێت، کۆچیگیت ئاماژەی بەوە کرد کە لەو پرۆسەیەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، هێشتا زەمینەیەکی یاسایی و مافپەروەرانەی گونجاو دروست نەکراوە.
جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان پێکەوە دەستوورێکی دیموکراتیک بنیاد بنێن کە ناسنامە، زمان و کلتووری کوردی زامن بکات.