ڕاستەوخۆ

لە حەمرین و دیالە دەست بەسەر دوو کۆگای چەک و تەقەمەنیی داعشدا گیرا

reset font size increase font size

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لە زنجیرە چیاکانی حەمرین و پارێزگای دیالە دەستیان بەسەر دوو کۆگای چەک و تەقەمەنیدا گرتووە و حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشیان تێکداوە.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رۆژی یەکشەممە، 10ـی ئایاری 2026، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "مەفرەزە ئەمنییەکانی دەزگاکەمان، بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی بەردەوام، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا توانییان دەست بەسەر دوو کۆگای چەک و تەقەمەنیدا بگرن لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە سنووری نێوان پارێزگاکانی سەلاحەددین و کەرکوک."

هەر بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هێزەکانی دژە تیرۆر حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشیان لە قەزای مەندەلی لە پارێزگای دیالە پشکنیوە و تێکیان داوە، کە چەندین مادەی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و کۆگایەکی تری تەقەمەنی تێدابووە.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردوونەتەوە، جگە لە دەستبەسەراگرتنی ئەو چەک و تەقەمەنییانە، دەرکەوتووە کە چەکدارانی داعش پێداویستی رۆژانەیان لەو حەشارگانەدا داناوە، لەوانە جێگەی نوستن، ئامێری چێشتلێنان، بەهارات و هەموو ئەو پێداویستییانەی بۆ مانەوەی درێژخایەنیان لەو ناوچانەدا بەکاریان هێناوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.