ڕاستەوخۆ

ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە بە ئەرێنی وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە

لە چوارچێوەی هەوڵە نێوەندگیرییەکاندا بۆ ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئێران وەڵامی خۆی دەربارەی پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی پاکستانەوە بە ئەمریکا گەیاند.

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، تاران لە ڕێگەی پاکستانەوە، کە ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان واشنتن و تاراندا دەگێڕێت، وەڵامی کۆتا دەقی پێشنیازکراوی ئەمریکای بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دایەوە.

ئاژانسی ئیرنا لەبارەی ناوەڕۆکی هەنگاوەکەوە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی نوێترین دەقی پێشنیازکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕادەست کردووە". ئاماژەشی بەوە کردووە، وەڵامەکە جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەرەنتی کردنی ئاسایشی دەریاوانی لە کەنداو و گەرووی هورمز دەکاتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە پلانە پێشنیازکراوەکە لەم قۆناغەدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی دانوستانەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕاگرتنی ئەو شەڕە بن کە زیاتر لە دوو مانگە لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا میدیاکانی ئێران جەختیان لەوە کردەوە، کە تاران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم وەڵامەوە، زەمینەیەک بۆ سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان بدۆزێتەوە.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.