ڕاستەوخۆ

هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە چەندین وڵاتی هێنایە دەنگ

reset font size increase font size

دوای پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و فراوانبوونی بازنەی پێکدادانەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، پایتەختی وڵاتە عەرەبییەکان بە توندترین شێوە هێرشە موشەکی و درۆنییە نوێیەکانی ئێرانیان بۆ سەر چەند وڵاتێکی عەرەبی سەرکۆنە کرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێرشەکان ژێرخانی سڤیل و وێستگەکانی وزەیان لە گەرووی کەنداودا کردە ئامانج.

ئەمڕۆ شەممە 18ی تەممووزی 2026، وڵاتانی کوێت، ئیمارات، میسر، ئوردن و قەتەر، زنجیرەیەک ڕاگەیەندراوی فەرمیی هاوکاتیان بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشدارییان لە تەقینەوەی تەواوەتیی دۆخی ناوچەکە دا.

کوێت
وەزارەتی دەرەوەی کوێت بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئێرانی کرد, کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر خاکی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند کە هێرشەکە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا و شیرینکردنی ئاوی کردووەتە ئامانج.

قەتەر
هێرشکردنە سەر وێستگەکانی ئاو و کارەبا بەزاندنی هێڵە سوورەکانە
لەسەر هەمان ئاست، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند, دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئوردن، بەحرەین و کوێت، پێشێلکارییەکی روونی سەروەریی وڵاتان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئیمارات
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە قورسترین شێوە هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر بەحرەین، کوێت و ئوردن سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند، ئەم هێرشە شەڕەنگێزانە پێشێلکارییەکی ڕەهای سەروەریی وڵاتانی دراوسێێە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.

میسر
وەزارەتی دەرەوەی میسر سەرکۆنەی توندی هێرشەکانی سەر کوێت، بەحرەین و عەمان کرد. وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاماژەی بەوە کرد، لێدانی دامەزراوە مەدەنییەکان مەترسیدارە و ئاسایشی کەنداو دەخاتە تاقیکردنەوەیەکی سەختەوە و هاوسۆزیی تەواوی خۆی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دووپاتکردەوە.

ئوردن
وەزارەتی دەرەوەی ئوردنیش لای خۆیەوە ڕایگەیاند، هێرشە کوێرانەکانی ئێران بۆ سەر بەحرەین و کوێت، بەتایبەت وێستگەکانی کارەبا و ئاو، بەزاندنی یاسای نێودەوڵەتییە و ڕایگەیاند، ئوردن بە تەواوی لە پاڵ هاوپەیمانەکانیدا دەوەستێت بۆ پاراستنی هاووڵاتییانیان لە هێرشەکانی ئێران.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان