عه‌لی زه‌یدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دوێنێ ئێوارە كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چوار ساڵی ئاینده‌ی حوكمڕانیی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.
كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی، له 13 لاپه‌ڕه و 14 به‌ند پێكهاتووه و نه‌خشه‌ڕێی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ باشكردن و به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌كانی ئه‌منیی و سیاسیی و ئابوریی و چه‌ندین بواری دیكه‌ی بۆ عێراقییه‌كان لە خۆگرتووە.
عه‌لی زه‌یدی، له كارنامه‌كه‌یدا به‌ڵێن ده‌دات جگه له‌وه‌ی توانای هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق به‌ره‌وپێش ببات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، یه‌ك ناوه‌ندی بڕیاریشیان هه‌بێ و چه‌ك به ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌كان و به‌هێزكردنی ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر سنوره‌كانی عێراق.
لە کارنامەکەیدا هاتووە، کاردەکەن بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له مامه‌ڵه‌كردن، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وورووبه‌ر و ناوچه‌كه، دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له ململانێكان و به‌رگرتن له هه‌ر هه‌وڵێك بیه‌وێت له عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر وڵاتان.
خاڵێکی دیکەی کارنامەکە ئەوەیە، چاكسازییكردنی جدیی له سه‌رجه‌م بواره‌كانی كشتوكاڵ، ته‌ندروستیی، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، ژینگه، دارایی و ئابوریی، وزه و پیشه‌سازیی، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی، مافه‌كانی مرۆڤ، وه‌رزش و لاوان و گه‌شتوگوزار و چه‌ندین بواری دیكه ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی 27ـی نیسانی 2026. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان عه‌لی زه‌یدی، كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ نزار ئامێدی، سه‌رۆككۆمار ڕایسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.