بەهۆی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە بە تایبەتی کێڵگە غازییەکانی کەنداو، قەیران دروستبووە و بەو هۆیەوە چەند وڵاتێک پەنا بۆ بەکارهێنانی خەڵۆز دەبەن.
میدیا عەرەبییەکان بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە، لە ئێستادا وڵاتانی کۆریای باشور و ئیندۆنیسیا و بەنگلادیش، بەهۆی قەیرانی غاز و کەمبوونەوەی هەناردەی غازی وڵاتانی کەنداو بە تایبەتیی قەتەر و ئێران، پەنایان بردووەتە بەر خەڵوز و وەک جێگرەوەی غاز بۆ بەشێک لە کارگە و ناوەندەکانیان بەکاری دەهێنن.
لە ساڵی 2025 دا چین و هندستان وەک دوو وڵاتی گەورەی جیهان لە ڕووی دانیشتووانەوە، لە پێشەوەی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانە بوون کە غازی قەتەریان هاوردەکردووە، بەڵام لە ئێستادا قەیرانی کەمیی غاز کارییگەریی لەسەر ئاسیا و ئەوروپا دروستکردووە.
بەهۆی بۆردومانی گەورەترین کێڵگەی غازی قەتەر، کە بە یەکێک لە کێڵگە گەورەکانی غاز لە کەنداو و جیهانیش دادەنرێت لە لایەن ئێرانەوە، لە 17%ی بەرهەمهێنانی غازی کێڵگەکە کەمیکردووە و تا ڕادەیەک قەیرانی لە بازاڕی جیهانیی دروستکردووە و نرخەکەشی گرا بووە.