سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) ڕایگه‌یاند، پێویستە گۆڕانکاری لە حکومەتی ئیسرائیل‌دا ئەنجام بدرێت نەک ئێران.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) گوتیشی "ئیسرائیل بووە بە ئامێری کوشتن و بڕین لە ناوچەکەدا، پێویستە بابه‌تی سەرەکی سەرۆکی ئەمریکا دروستکردنی گۆڕانکاریی بێت لە حکومەتی ئیسرائیل، نه‌ك ئێران".
باخچه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، یاسای نێودەوڵەتی بووەتە جێگەی گاڵتەجاڕیی و چیتر كاریگه‌ریی نه‌ماوه، ئیسرائیل و ئەمریکا دەزانن ئێران پارویەکی ئاسان نابێت بۆیان و ناتوانن له‌ناویبه‌رن.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریشه‌وه قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌كه دەرفەتێکی مێژووییە بۆ تورکیا و دەتوانین ببین بە دەوڵەتێکی بەهێز لە ناوچەکەدا.
گوتیشی، چیتر کاتی شەڕ نەماوە، ناوچەکە پێویستی بە ئاشتییە، برایەتی نێوان کورد و تورک، هێمایەکی مێژووییە و هیچ لایەنێک ناتوانێت ئەمە بگۆڕێت.