ڕاستەوخۆ

کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردوام دەبێت و پلەکانی گەرما چوار پلە نزم دەبنەوە، ماڵپەڕێکی جیهانیش بۆ کەشوهەوا دەڵێت، شاری هەولێر لەبەردەم شەپۆلێکی چڕ و درێژخایەنی بارانباریندایە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە نیوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان دەست پێبکات، لە دوای نێوەڕۆ و ئێوارە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

دەشڵێت، لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکان زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. 

لەبارەی کەشی سبەینێوە کەشناسی پێشبینیدەکات، کەشوهەوا بە باراناوی دەمێنێتەوە، لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و لە هەندێکی دیکەش نمەباران و هەورە برووسکە دەبێت.

بەگوێرەی نوێترین پێشبینییەکانی ماڵپەڕی جیهانی (AccuWeather) بۆ کەشوهەوا، شاری هەولێر لەبەردەم شەپۆلێکی چڕ و درێژخایەنی بارانباریندایە، کە کە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.