ڕاستەوخۆ

قه‌ره‌بووی به‌شێك له‌ حاجیانی ساڵی رابردوو ده‌كرێته‌وه‌

reset font size increase font size

بەڕێوبەری نووسینگەی حەج و عومرەى سلێمانى رایگەیاند، ئەو حاجیانەی ساڵى ڕابردوو بە فڕۆکە گەشتى سعودیەیان کرد و بە پاس گەڕانەوە سبەی کاتژمێر 9ـی سەر لە بەیانی سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی 80 هەزار دیناری قەرەبوو.

عەباس خدر دەڵێ، دواى ئەوەى بڕیاردرا بڕى 80 هەزار دینار وەک قەرەبوو بدرێت بە هەر حاجییەک کە ساڵى ڕابردوو بە فڕۆکە گەشتى سعودیەى کرد و لەو سەرەوە بەهۆى جەنگى ئیسرائیل و ئێرانەوە بەناچارى بە پاس گەڕانەوە.

دەشڵێ، پێویستە ئەو حاجییانەى سەردانیان دەکەن، پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆیاندا بهێنن، ئەگەر حاجیەکیش لە دەرەوەى شار بێت دەتوانێت کەسێکى نزیکى ڕاسپێرێت بۆ وەرگرتنەوەى پارەکە بەمەرجێک پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی حاجیەکەى پێبێت.

بڕیارە لە دواى سلێمانى ئەو بڕە پارەیە، بەسەر حاجیانى سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆکیشدا دابەش بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.