ڕاستەوخۆ

ئەکسیۆس: بژاردەی بە ئامانجگرتنی عەلی خامنەیی دراوە بە ترەمپ

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس، ئاشکرایکردووە، پێنتاگۆن کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی خستووەتە بەردەم ترەمپ، به‌ بەئامانجگرتنی راستەوخۆی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و موجتەبای کوڕی، له‌گه‌ڵ بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتەی تێدایە.

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ئامادەیە تاوتوێی گەڵاڵەیەک بکات کە تێیدا رێگە بە ئێران دەدرێ، بەشێوەیەکی سیمبولێک، یۆرانیۆم بپیتێنێت، بەو مەرجەی هیچ رێگەیەکی زانستیی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی نەمێنێتەوە.

هەرچەند راوێژکارانی کۆشکی سپی دەڵێن هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام جەخت دەکەنەوە، ترەمپ دەیەوێت هەموو بژاردەکان کراوە بن و پێیانوایە، دەکرێ ترەمپ لە هەر ساتێکدا فەرمانی هێرش دەربکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.