فشاره‌كانی ئه‌مریكا دژی كاندید بونی مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دابه‌ش كردووه و تا دێت ده‌نگه‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی زیاتر ده‌بن.
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیی جه‌دیدی قه‌ته‌ری له نوێترین راپۆرتیدا بڵاویكرده‌وه، دوای هۆشدارییه تونده‌كانی ئه‌مریكا له باره‌ی نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌گه‌ری بونه‌وه‌ی به سه‌رۆكوه‌زیران، هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له ناو خۆیاندا دابه‌شبوون له باره‌ی مالكی و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كدان بۆ ده‌ربازبوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسیه‌ی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ دوو به‌ره دابه‌شبوون و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه یان به نه‌رمیی یان به زۆرینه‌ی ده‌نگ، مالكی دووربخه‌نه‌وه و به كاندیدێكی تر بیگۆڕن كه ڕه‌زامه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر بێت.
له گرنگترین ئه‌و ناوانه‌ی بۆ جێگره‌وه‌ی نوری مالكی دێت بۆ كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌مدی شه‌تڕی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی و سێ كه‌سایه‌تیی تره، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانیش هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ بونه‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.