بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌ند كرا بە جێبه‌جێكردنی سیستمی "ئه‌سیكۆدا" له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە حكومه‌ت کرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نوێ بۆ فرۆشتنی نه‌وت و كۆنترۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وت، تا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر قوت و ژیانی خه‌ڵك نه‌بێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێویستە پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز به زوویی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی بۆریی نه‌وتی كه‌ركوك جه‌یهان كه به موسڵدا تێده‌په‌ڕێت كارا بكرێت.