ڕاستەوخۆ

پرۆسەى گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ عەفرین ڕاگیرا

reset font size increase font size

 

هاوسەرۆکی لیژنەی کۆمەڵایەتی عەفرین ڕایگەیاند، تا ئێستا هۆکاری دواخستنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام دوایی جەژنى ڕەمەزان پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە .

گەڕانەوەى گروپی دووەمی ئاوارەکان بۆ عەفرین کە بڕیار بوو لە ڕۆژى ١٢ی ئازاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، بە هۆکارێکی نادیار ڕاگیرا.

لەوبارەوە ئیبراهیم هێفتارۆ هاوسەرۆکی لیژنەی کۆمەڵایەتی عەفرین ڕایگەیاندووە: 200 خێزانییان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان لەسنورى عەفرین ئامادەکردووە، بەڵام لێژنەی بەرپرس لەم پرسەی گەڕانەوەى ئەو خێزانانەى ڕاگرتووە.

گوتیشى: تا ئێستا هۆکاری دواخستنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام دوایی جەژنى ڕەمەزان پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە .

باسى لەوەشکرد: داوا لە هاوڵاتیانى عەفرین دەکەم بگەڕێنەوە بۆ زێدى خۆیان، چونکە دەبێت عەفرینێکی نوێ و ڕۆژێکی نوێ پێکەوە بنیات بنێین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.