ڕاستەوخۆ

لە سلێمانی چوار کەس بە تۆمەتی بڕینه‌وه‌ی دار دەستگیرکران

reset font size increase font size

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی لە دوو چالاکی جیادا چوار کەسیان بە تۆمەتی بڕینی دار و خەڵوزکردن دەستگیرکرد.

مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند، لە سنووری بەکرەجۆ و قەرەداغ، توانییان چوار سەرپێچیکار بەتۆمەتی بڕینی دار و خەڵوزکردن دەستگیربکەن و دەست بەسەر 460 فەردە خەڵوزیشدا بگرن.

ده‌شڵێ، لە چالاکی یەکەمدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ لە گوندی ژاڵەی سەروو سێ سەرپێچیکاریان دەستگیرکرد، لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و 460 فەردە خەڵوزی قەبارە مامناوەند، لەگەڵ بڕێکی زۆر داری بڕدراودا گیرا.

لەلایەکی دیکەوە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ لە سنووری گوندی گەڕەزیل، کەسێکیان بە تۆمەتی بڕینی چەندین درەختی سروشتی لە جۆری بەڕوو دەستگیرکرد، دەستیش بەسەر دارە بڕدراوەکان گیرا.

باس له‌وه‌شكراوه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.