ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی عێراقی سەوز: لە دەیەی داهاتوودا عێراق ڕەنگە ساڵانە رووبەڕووی 300 ڕۆژی خۆڵبارین ببێتەوە

reset font size increase font size

ڕوانگەی عێراقی سەوز هۆشداری دا کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەبیابانبوونەوە، پێشبینی دەکرێت لە دەیەی داهاتوودا عێراق ساڵانە تاوەکو ٣٠٠ ڕۆژ تووشی شەپۆلی خۆڵبارین و سەرهەڵدانی توندوتیژیی تۆز و غوبار ببێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی چاودێرگەکە، لە ماوەی ساڵانی 1951 بۆ 1990 زۆرترین ژمارەی خۆڵبارین کە لە ساڵێکدا تۆمارکرابێت 24 ڕۆژ بووە، کەچی ئێستا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ئەو دۆخە بەرەو هەڵکشانی مەترسیدار دەچێت.

ڕوانگەکە شەش ناوچەی وەک سەرچاوەی سەرەکیی دروستبوونی ئەو خۆڵبارینانە دیاری کردووە کە زۆرینەیان لە ناوەڕاست، ڕۆژئاوا و بەتایبەت لە پارێزگاکانی باشووری عێراقن.

هەروەها هشداری ئەوەش دراوە کە کاریگەریی ئەو خۆڵبارینانە بۆ سەر وڵاتانی دروسێش درێژ بووەتەوە، لەوانە کووەیت، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، ئیمارات، تورکیا و ئێران.

جێگەی باسە نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق بە یەکێک لە پێنج وڵاتە هەرە لاوازە جیهانییەکان لە بواری گۆڕانی کەشوهەوادا دەناسێنێت، و ساڵی ڕابردووش ئاشکرا کرابوو کە تەنیا ڕۆژانی خۆڵبارین ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیان بە کەرتی جۆراوجۆر لە عێراق دەگەیەنن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.