مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، هۆشداری دەدات لەبارەی داشکانی ڕێژەی دارستان لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە بەهۆی بڕینەوە، سووتان و جەنگەکانی سەر سنوورەوە، یەک ملیۆن دۆنم دارستان لەناوچوون.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە سووتەمەنیی پێویست بۆ هاووڵاتییان، بەتایبەت دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکان، دابین بکات بۆ ئەوەی ناچار نەبن پەنا بۆ بڕینەوەی دارەکان بەرن بۆ مەبەستی خۆگەرمکردنەوە.