ڕاستەوخۆ

ڕۆژانە 7 هەزار تۆن پاشماوە لە هەرێمی کوردستان فڕێ دەدرێت

reset font size increase font size

سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە دەڵێت، ڕۆژانە حەوت هەزار تۆن پاشماوە لە هەرێمی کوردستان فڕێ دەدرێت.

سەبارەت بە دۆخی ژینگەی هەرێمی کوردستان مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ڕایگەیاند، قەبارەی پاشماوە فڕێدراوەکانی خۆڵ و خاشاک و مادە پلاستیکییەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار دەشڵێت، ڕۆژانە حەوت هەزار تۆن پاشماوە فڕێ دەدرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە جەختی لەوە کردووەتەوە، چارەسەری بنەڕەتی بۆ کەمکردنەوەی ئەم بڕە زۆرەی پاشماوە، تەنیا لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی لەلای تاکەکانی کۆمەڵگە دەبێت، تاوەکو بتوانرێت پارێزگاری لە ژینگەی نیشتمان بکرێت و زیانەکان کەم بکرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.