سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نتالیا له‌گه‌ڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا و باڵیۆزی ئەمریكا لە تورکیا کۆبووەوە و دۆخی ڕۆژاڤای كوردستان و سوریایان تاوتوێكرد.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگه‌یه‌نراوێکدا دەڵێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ـی نیسانی 2026، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا لە تورکیا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا کۆبووە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سوریا و ڕه‌وشى كورديان له‌و وڵاته تاوتوێكرد.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕيووهتهوه.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا تيشكيان خستووه‌ته سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان، لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.