وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە چوار درۆنیی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە چەند کاتێکی جیاوازدا بە چوار درۆنیی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئەمەش دووەم جارە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران هێرش دەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە و دەڵێت، "هەرگیز بەشێک نابین لە هیچ شەڕ و ململانێیەک و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ئارامی هاوڵاتیان نەکرێنە ئامانج".