پۆلیسی ئێران ڕایگه‌یاند، 85 كه‌سیان به تۆمه‌تی سیخوڕییكردن بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ستگیر كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ئەحمەد ڕەزا ڕادان، فەرماندەی گشتیی پۆلیسی ئێران ئاشكرایكردووه، تۆڕێكی گه‌وره‌ی سیخوڕییان له 25 پارێزگا ده‌ستگیر كردووه، كه له 85 كه‌س پێكهاتوون و زانیاری و وێنه‌ی شوێنی هەستیار و ژێرخانە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ لایەنی ئەمریکی و ئیسرائیلی ناردووە.
ده‌شڵێت، ئه‌و گروپه زانیاری‌یان له‌سه‌ر وێستگەکان و شوێنی جێگیربوونی هێزە ئەمنییەکانیان بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئامانج بگیرێن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، بڕێکی زۆر چەک، تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندیی پێشکەوتووی وەک ستارلینک، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه، ئێران چه‌ندین كه‌سی به تۆمه‌تی سیخوڕییكردن بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ستگیر كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆریشان له‌سێداره دراون.