ڕاستەوخۆ

حکومەتی سوریا ناتوانێت موچەی فەرمانبەران دابین بکات

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکی ناوەندیی سوریا، بێ پلانی حکومەتی کاتیی و کێشە تەکنییەکانی بەرنامەی "شام کاش" فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە ناتوانن موچەکانیان لەکاتی خۆیدا وەرگربن.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت، بەهۆی وەستانی بەرنامەی "شام کاش" موچەی مانگی شوبات دواکەوتووە و بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە ڕایانگەیاندووە کێشە تەکنییەکانی بەرنامەکە چارەسەر دەکرێن، بەڵام لە مانگی ئازار و نیسانیشدا ئەم کێشانە هەر بەردەوام بوون و بەرنامەکە لە کارکردن وەستاوە.

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی سوریا بۆ ئاژانسه‌كه‌ی ئاشکرا کردووە، هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران، نەبوونی پارەیە لە بانکی ناوەندیی وڵاتەکە.

دەشڵێت، ئه‌و به‌رنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ی كه‌ مووچه‌ی پێدابه‌ش ده‌كرێت، پارێزراو نییە و حکومەتیش هیچ پلانێکی بۆ پاراستنی زانیارییە ماڵییەکانی هاوڵاتییان پێشکەش نەکردووە.

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هاوڵاتییانی سوریا و ڕۆژاڤای کوردستان دوای هاتنە سەر کاری حکومەتی کاتی، شێوازی دابەشکردنی موچە و کێشەی کەمیی نەختینەیە، هەڵاوسان و بەرزی نرخی خۆراک و شتومەک، كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ و تا ئێستاش حکومەتی کاتیی هیچ پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە پێشکەش نەکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.